کەی و چۆن؟

کەشتییەکی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی عێراق پشتڕاستی کردەوە، کەشتیی عێراق “بەسرە”، دوای تەواوکردنی گەشتەکەی دوێنێ لە بەندەرەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە، گەیشتە بەندەرەکانی عێراق.

کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردەوە کەشتییەکە پێش دەستپێکردنی شەڕ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، بە پێچەوانەی ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە کاتی شەڕدا تێپەڕیوە.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت، لە میدیاکانی عێراقدا هەواڵێک بڵاوکرایەوە، کە گوایە سەرەڕای داخستنی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەوە، کەشتیی بەسرە بە گەرووی هورمزدا ​گەڕاوەتەوە و بەم بۆنەیەوە ​ئاهەنگ گێڕدرا و باس لەوە کرا ئێران رێگە بە هاتنە ژوورەوەی کەشتییە عێراقییەکان دەدا بەهۆی پەیوەندی ناوازەی نێوان هەردوو وڵاتەوە، بەڵام رەتکردنەوەی کۆمپانیاکە زۆر کەسی بێهیوا کردووە.

لە بەیاننامەکەی کۆمپانیاکەدا، هاتووە:

وەزارەتی گواستنەوە/ کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی دەریایی دووپاتی دەکاتەوە کە کەشتی گواستنەوەی دەریایی “بەسرە” دوێنێ گەیشتووەتە بەندەرەکانی عێراق، کە لە بەندەرەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە هاتووە، دوای تەواوکردنی گەشتەکەی بە سەرکەوتوویی.

کۆمپانیا روونی دەکاتەوە، کەشتییەکە پێش سەرهەڵدانی جەنگ، گەرووی هورمزی تێپەڕاندووە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەنگۆی ئەوە پەرەپێدەدرێت، کە کاتی شەڕدا گەرووی هورمزی بەزاندووە.

کۆمپانیا پابەندبوونی بێوچانی خۆی بە سەلامەتی تیم و کەشتییە دەریاییەکانی دووپات دەکاتەوە، چاودێریکردنی بەردەوامی جوڵەی بەلەمەکان بە درێژایی کاتژمێر، پابەندبوون بە بەرزترین ستانداردەکانی سەلامەتی دەریایی بۆ دڵنیابوون لە گەشتکردن بە سەلامەتی و پاراستنی کارمەندەکانی لە هەموو بارودۆخێکدا.

کۆمپانیا وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە شەفافیەت، داوا لە میدیاکان و خەڵک دەکات وریا بن و زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن، هەروەها خۆیان بەدوور بگرن بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی کە دەتوانن زانیاری هەڵە و درۆ بڵاوبکەنەوە.

دەیانویست رسوماتی 53 رەنجرۆڤەر نەدەن و ئاشکرابوون

دەیانویست رسوماتی 53 رەنجرۆڤەر نەدەن و ئاشکرابوون