ههڕهشهی كوشتن له مێسی دهكرێت
964+
ئهرسهلان عهبدوڵڵا
لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان وازی لە خەونێکی کۆن هێنا، چونکە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی لە کەسانی چەکدارەوە پێگەیشتووه.
سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا، كه هاوڕێی نزیکی مێسییه، رایگەیاند، لیۆ بە رژدی بیر لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز دەکاتەوە.
بە پێی رۆژنامەی “زە ئەتلێتیک”ی بەریتانی، ئەو پەیامە هەڕەشەئامێزەی کە مێسی لە كهسانی چەکداری ئەرجەنتینییهوه پێی گهیشتووه، وای کردووە ئەم هاوینە پاشەکشە له گهڕانهوهی بۆ یانهی ئۆڵدبۆیز بكات، رەنگە بۆ هەمیشەش نهگهڕێتهوه بۆ ئهو یانهیه.
ماوهیهك لهمهوبهر گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر دوکانێک لە ئەرجەنتین، کە خاوەنەکەی بنەماڵەی ئەنتۆنێلا رۆکۆزۆی هاوسەری لیۆنێل مێسیین، پەیامێکیشیان جێهێشتبوو، تێیدا هاتبوو: “مێسی چاوەڕێی تۆین، جاڤیكین بازرگانی مادەی هۆشبەرە و ناتپارێزێت”.
چەکدارەکان هەڵیانکوتبووه سەر باڵهخانهی ماركێتهكه لە شاری رۆزاریۆ، تەقەشیان لە بەربەستە ئاسنینهكانی سەرووی پەنجەرەکان و دەرگهی پێشەوە کردبوو.
مێسی پێشتر رایگەیاندبوو، خەونی ئهوهیه بگهڕێتهوه یانەی نیوێڵز ئۆڵدبۆیز، كه به منداڵی لهوێدا یاریی كردووه.