سێیەم رۆژی نەورۆز سەیرانگاکان قەرەباڵغ بوون
گەشت و سەیرانی خۆیان کرد و جەژنە پیرۆزەشیان لەیەکتر کرد
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە سێیەم رۆژی نەورۆز سەیرانگاکان قەرەباڵغ بوون و خەڵکێکی زۆر روویان لە دەشت و دەر کردووە.
شاخەوان عەلی لەگەڵ خێزان و منداڵەکەی چوونەتە سەیرانگای هەنارە لە پارێزگای هەولێر، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لە تەمەنی خۆمدا ئەو دووەم جارە دەبینم نەورۆز و جەژنی رەمەزان پێکەوە هاتوون و بارانیش هێندەی دیکەی جەژنەکانی خۆشتر کردووە، لەبەر ئەوەی دەشت و دەر رازاوەتەوە و کەشێکی زۆر خۆشی دروست کردووە”.
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ خزمەکانی قەراریان داناوە ئەمڕۆ لە دەرەوە کۆببنەوە، بۆ ئەوەی هەم سەیرانی خۆیان بکەن، هەمیش هەر لەوێ جەژنە پیرۆز لە یەکتر بکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری