بەتەمای دەرکەوتنی خۆر بەم نزیکانە مەبن

لە شاخەکان بەفر و لە شار و دەشتاییەکانیش بارانبارین بەردوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

بەتەمای دەرکەوتنی خۆر بەم نزیکانە مەبن، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و لە شار و دەشتاییەکانیش بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 23.3.2026 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی کەمی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیاکان و دوایی نیوەرۆ و لە ئێوارەدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە سنوورییەکانی ئەو دەڤەر بارانەکە زیاتر دەبێت و پاشان کەشەکە تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.

پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمە باران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژهەڵات لە سنووری گەرمیان و پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەستپێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان.

هەربەپێی پێشبینییەکان سبەی لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات بەفرێکی کەم دەبارێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان:  19 پلەی سیلیزی

بارانى بەلێزمە و بەفربارین بەردەوامە؛ سبەی شەپۆلەکە ل...

بارانى بەلێزمە و بەفربارین بەردەوامە؛ سبەی شەپۆلەکە لاواز دەبێت

کەشناسی: سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزد...

کەشناسی: سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە