سێ ئەکتەری ئەدیابین پیاسەی لای قەراتێ دەکەن

“سەرم لێشێوایە ئێستا سێ ناوم هەیە”

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

سێ ئەکتەری ئەدیابین پیاسەی لای قەراتێ دەکەن و باسی رۆڵەکانیان دەکەن و نەوزاد فەرهاد كە ناسراوە بەباز دەڵێت، سەرم لێشێوایە ئێستا سێ ناوم هەیە.

ئیبراهیم ساڵح كە رۆلی كوردۆی هەیە لەدراماكە بۆ964 وتی، حەز دەكەم پێم بڵێن كوردۆ كارێكی جوانمان كرد، ئەدیابین چواریش سوپرایز دەبێت

جیلێک هەیە نازانێ پێشتر خەڵك چۆن لەهەولێر ژیاوە، بۆیە بەو فیلمە بینەرمان گەڕاندەوە ئەو سەردەمە، نەوزادی ئەکتەر وادەڵێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح