400 ملیاره‌كه گه‌یشت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵڵا
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئةمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، ئەو 400 ملیار دینارە تایبەتە بە مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی رابردوو، بەڵام ئەو کاتە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە راگیرابوو، دواتر ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵیی عێراقی بەدواداهات، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا حکومەتی عێراق رێگەچارەیەکی یاسایی دۆزییەوە، کە دووچاری بەریەککەوتن نەبێت لەگەڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگا و لەسەر بڕیارەکەی پێشووتری خۆشی سوور بێت، بۆیە ئەو 400 ملیار دینارە به شێوه‌ی قەرز بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراوه.
هاوكات تۆڕی 964 ده‌زانێت، ئەو 400 ملیار دینارە وەک ئەولەویەت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خه‌رج ده‌كرێت.
لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق، کە بڕیاره ئه‌مڕۆ لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.67 دیاریی کراوە، دواتر پرۆژه‌كه ده‌چێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.