ئەرکیان چی بوو؟

ناتۆ لە عێراق بە کاتی دەستی بە کشانەوە کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا دەستپێكردنی چۆڵكردنی نێردەی ناتۆ لە بنكەكەی و كشانەوەی لە عێراق راگەیاند، بەڵام ئەوە روون دەکاتەوە، کشانەوەکە کاتییە و وەک رێکاری خۆپارێزی ئەنجام دەدرێ.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدەکات، هەر كە شەڕی ئسرائیل و ئەمریکا، بەرامبەر ئێران كۆتایی هات، ئەوان دەگەڕێنەوە.

سەرچاوەكە لە لێدوانێكیدا بە پێگەی فەڕمی حکومەتی عێراقی وتووە، نێردەی ناتۆ سەرقاڵی چۆڵكردنی بنكەكەیە بۆ دەرەوەی عێراق دەكشێتەوە، ئەمەش ئۆپەراسیۆنێكی كاتیە بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە و شەڕی بەردەوام و نیگەرانییەكان بۆ سەلامەتییان.

هێزەکانی ناتۆ لە عێراق ئەرکەکەی تەنیا ڕاوێژکاریی‌ و مەشق‌ و ڕاهێنان بوە و هیچ بەشدارییەکی جەنگییان نەبووە، تەنانەت لە کاتی شەڕی دژی داعشیش تەنیا مەشق و راهێنانیان بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە کردووە.

ئەم بڕیارەی ناتۆ هاوکاتە لەگەڵ تەشەنەکردنی زیاتری شەڕی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، بەتایبەت ئێران بەردەوام هەڕەشەی لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کردووە لە عێراق و چەند هێرشێکیشی کردوەتە سەر فەرەنسییەکان و ئیتاڵییەکان و بەریتانییەکان.

ناتۆ؛

هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی، یان ئەوەی زۆر لەناو خەڵکدا باوە “ناتۆ” لە ساڵی 1949 لەلایەن 12 دەوڵەتی ئەوکات کە گرنگترینیان ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و کەنەدا بوون، لە دژی هەژموون و پاوانخوازی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران درووست بوو، ئێستا ژمارەیان 32 دەوڵەتی بەشدارە.

ئەو دەوڵەتانەی لە ناتۆ ئەندامن، پارێزبەندیی ناوخۆیی نێوان ئەندامەکانیان هەیە و ئەگەر دەوڵەتێکی دیکەش هێرش بکاتە سەر یەکێکیان، ئەوا بە هەموو ئەندامەکانییەوە هاوکاری دەکەن و بەرگریی لێدەکەن.

وەزیری جەنگی ئەمریکا: بەم زووانە ئەرکەکانمان لە ئێران ...

وەزیری جەنگی ئەمریکا: بەم زووانە ئەرکەکانمان لە ئێران کۆتایی دێت