رێبوار تەها بۆ مایکی 964:
“با یەکڕیزی و پێکەوەژیان بکەینە هێزێک بۆ خزمەتی خەڵکی کەرکوک”
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەرێی مایکی 964ـەوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆز و یادی راپەڕینی لە خەڵکی شارەکەی دەکات و داوا دەکات، پێکەوەژیان و یەکڕیزی بکەنە هێزێک بۆ خزمەتی خۆیان.
هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە قەڵای کەرکوکیش ئاگری نەورۆز کرایەوە، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، “پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆز و یادی راپەڕین لە کەرکوک لە خەڵکی شارەکەم دەکەم، ئەم هەموو یادە پێکەوە کۆبوونەتەوە و لە هەمان کاتدا ئەم هەموو ئایین و پێکهاتەیە لە کەرکوک کۆبوونەتەوە، با ئەمە ببێتە هێزێک بۆ خزمەتی کۆمەڵانی کەرکوک لە داهاتوو”.
داوایشی لە خەڵکی کەرکوک کرد، یەکڕیزی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لەناو یەکتردا بپارێزن، ئەوەش بکرێتە هێزێک و بچێتە خزمەتی خۆیانەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری