پیکابێک خۆی کێشا بە کیایەکی دووتەنی
شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر و بەدیاریکراوی لە نزیك گوندی گەزنە ئۆتۆمبێلیك لە جۆری میتسیۆبۆشی (پیكاب) خۆی کێشا بە بارهەڵگرێک لە جۆری کیای دووتەنی و لە ئەنجامدا شۆفێری پیكابەكە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 هەر لە رووداوەکەدا دوو کەسیش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لە ئێستاشدا پۆلیسی هاتوچۆ و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێمانین