لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
حکومەتی هەرێم:
“لە سبەینێوە پشووە تاوەکو 29ـی مانگ”
964+
شۆڕش قادری
بەبۆنەی جەژنەکانی رەمەزان و نەورۆز، حکومەتی هەرێم لە سبەینێ پێنجشەممەوە و تاوەکو 29ـی مانگی کردە پشوو.
کەمێک پێش ئێستا فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی رەمەزان و نەورۆز و بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو رۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ”.
هەر بەپێی راگەینراوەکە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.