"ئەمشەو شەوێکی چارەنووسسازە"
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە سووری)یە و حکومەت و سوپا هۆشداری دەدەن
964+
شۆڕش قادری
“ئەمشەو شەوێکی چارەنووسسازە”، ئەمە قسەی فەرماندەی پۆلیسی ئێرانە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سوورییە، کە ئێوارەی کۆتا سێشەممەی هەموو ساڵێک، ئێرانییەکان ئاگر دەکەنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام ئەمساڵ جیاوازە و حکومەت و سوپا هۆشداریان داوە، کە نابێت لە هیچ شوێنێک خەڵک کۆببێتەوە.
دوێنێ شەو ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەناو لایەنگرانی حکومەت وتی، “تکام وایە، مەهێڵن هەست بە هیلاکی بکەن، بەهیچ شێوەیەک مەیدان چۆڵ مەکەن، بەتایبەتیش سبەی شەو”.