پۆلیسی هەولێر:

بکوژی مامۆستاکەی هەولێر دەستگیر کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، تۆمەتباری کوشتن و سووتاندنی مامۆستاکەی زانکۆ لە هەولێر، لە سنوورەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (١٦-٣-٢٠٢٦) دوای ئەوەی لە گەڕەکی (ئاری – شۆڕش) لە شاری هەلێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی (دکتۆر دلێر ساڵح) کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوو لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەددین، کوژراوە و تەرمەکەی و ماڵەکەشی سوتێنراوە، بۆیە هەر زوو توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین بەناوی (ز. ع. ح. ع) خەڵکی دیالە لەدایکبووی (2005).

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانمان تۆمەتبار دوای کوشتی (دکتۆر دلێر) ئۆتۆمبێلەکەشی بردووە و کاتژمێر (12:39) خولەک هەولێری جێهێشتووە.

دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و دیالە، کاتژمێر (5:30) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبار لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەوە دەستگیر کرا.

دواتریش هەماهەنگی کرا بۆ ئەوەی تۆمەتباری بکوژ بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگا بکرێت.

پۆلیسی هەولێر: باندێکی مەترسیدارمان دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر: باندێکی مەترسیدارمان دەستگیر کرد