شارەزایەکى بوارى سەلامەتى پیشەیى

پێویستە هەموو کەس فریاگوزارى سەرەتایى بزانێت

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلیمانى

لە کاتێکدا ماوەیەکى بەهۆى جەنگەوە ناوە ناوە درۆن و موشەک هەرێمى کوردستان دەگرنەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەسیش گیانیان بەخشیووە و ژمارەیەکیش بریندار بوون، بۆیە شارەزایانى بوارى سەلامەتى پیشەیى هۆشدارى دەدەن کە لەو کاتانەدا پێویستە هاوڵاتیان چى بکەن.

ئالان زەنگەنە، شارەزاى سەلامەتى پیشەیى بە 964ـى وت،”ئەوەى گرنگە بەهیچ شێوەیەک هاوڵاتى لە درۆن و پاشماوەى جەنگى نزیک نەبێتەوە و خۆى بە دوور بگرێت و یەکەم هەنگاو تەلەفوون بۆ 115 بکات”.

لاى خۆیەوە، دێنێ بیلال کە ئەویش شارەزاى سەلامەتى پیشەییە دەڵێت: گرنگە هاوڵاتیان فریاگوزارى سەرەتایى بزانن بۆ ئەوەى لە حاڵەتى رووداوى درۆن و موشەک تا تیمە تەندروستییەکان دەگەنە شوێنەکە، بتوانرێت فریاگوزارى سەرەتایى بۆ بریندارەکان بکرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پڕۆژه‌ى 122 فریاگوزارى بۆ سه‌رجه‌م چ...

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پڕۆژه‌ى 122 فریاگوزارى بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت