کەشەکە بەهارییە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

نمەباران لە هەندێک شوێن بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ نمەبارانێکی کەم لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 16.3.2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم (پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران)، هەروەها ناوچە سنوورییەکانی باکوور، دابارین بەشێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت تا ئێوارە، پاشان کەشەکە بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان هەور دەبێت، لە بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە و زیاتریش لە ناوچە بەرزەکان، بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ساماڵ و پلەی گەرماش دوو پلە دیکە بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

بارانبارین دەستپێدەکات و سبەیش بەردەوام دەبێت

بارانبارین دەستپێدەکات و سبەیش بەردەوام دەبێت

لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگ...

لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگۆڕێت