کۆبوونەوە کرا

هەولێر ئامادەکاری بۆ جەژنەکانی رەمەزان و نەورۆز دەکات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر بە سەرپەرشتی پارێزگار كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جه‌ژنەکانی ره‌مه‌زان و نه‌ورۆز خرایه‌ڕوو.

بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 15.3.2026، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى جێگری پارێزگار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی هەولێر کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پاراستنی سەقامگیری، هەروەها داڕشتنی پلانی پارێزگا بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز و نەورۆز سەری ساڵی نوێی كوردی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە رێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە هەماهەنگی نێوان یەکە کارگێڕییەکان و هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی شار و دەوروبەری كرایەوە، هاوکات پارێزگار هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بەوپەڕی توانایانەوە لە خزمەت هاوڵاتیاندابن، بۆ ئەوەی رۆژانی جەژنی رەمەزان و نەورۆز بە ئارامی بەڕێوەبچێت، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە.

هەروەها گفتوگۆ لە بارەى رەوشى بازاڕ و نرخ و جۆرەکانى خۆراك و پێداویستییەکانى هاوڵاتیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز بە شێوەیەکى گشتیى كرا، تەئکیدییش لە چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان كرایەو و لیژنەکانیش راسپێردران کە بە وردی چاودێری بازاڕ بکەن بۆ ئەوەی رێگری لە قۆرخکاری بکرێت، بەتایبەت لەم کاتانەدا کە قەیران یان گۆڕانکاریی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکەدا روودەدەن.

“پێویستە هەموو لایەنەكان بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و کارئاسانی تەواو بۆ هاوڵاتیان بکرێت لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و هەماهەنگی تەواو لە نێوان هەموو لایەنەكان هەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان”، لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

دووعای بە کوڵ و بە پڕ دڵی مامۆستا جاسم کەلاری لە مانگی ر...

دووعای بە کوڵ و بە پڕ دڵی مامۆستا جاسم کەلاری لە مانگی رەمەزاندا