ئیسڕائیلیش دەڵێت؛ دوو بەرپرسن

ئێران کوژرانی بەرپرسێکی باڵای ئیتڵاعاتی لە تاران راگەیاند

964+

فەرهاد حەسەن

میدیاکانی ئێران، ئێران کوژرانی بەرپرسێکی باڵای ئیتڵاعاتی بەناوی عەبدوڵڵا جەلالی نەساب، راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشکدا ئەمڕۆ لە تاران گیانی لە دەستداوە.

لایخۆشییەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە ئەمڕۆکە لەئەنجامێکی هێرشێکی فڕۆکەکانیان بۆ سەر تارانی پایتەخت دوو بەرپرسی باڵای هەواڵگری لە بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا بە ناوەکانی عەبدوڵڵا جەلالی نەساب و ئەمیر شەریعەت کراونەتە ئامانج و کوژراون.

روونیشیکردەوە کە ئەم دوو بەرپرسە کەسایەتیی سەرەکی ئیتلاعاتی ئێران و نزیک لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران بوون و دوای کۆچی دوایی ساڵح ئەسەدی، سەرۆکی بەشی هەواڵگری، لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، جەلالی و شەریعەت وەک دوو بەرپرسی باڵا هاواڵگریان بەڕێوەبردووە.