بە پەیوەندی تەلەفۆنی
مەسرور بارزانی و تۆم باراک ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر و بەغدایان کرد
964+
فەرهاد حەسەن
بەشێ ئینگلیزی ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک ئیدانەی هێرشەکانی سەر کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان کردووە.
بەپێر راگەیەندراوەكەی حکومەت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەت لە سوریا پێگەیشت و هەردووکیان ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدایان کرد.
هەروەها باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەرێمی فراوانتر کرا و هەردوولاش رێککەوتن کە پێویستە لە پەیوەندیدا بەردەوامدا بن.