کارتە ترسناکەکانی ئێران
دوای داخستنی تەنگەی هورمز “باب مەندەب”یش دادەخرێت؟
964+
فەرهاد حەسەن
هێشتا دەنگدانەوەی قسەوباسەکانی داخستنی تەنگەی (هورمز) لەلایەن ئێرانەوە، لەناوەندە باڵاکانی جیهانی وزە بەردەوامە، کەچی پێشبینیی و ئەگەرێکی دیکەی بەکارهێنانی کارتەکانی ئێران باسدەکرێت کە ئەویش داخستنی تەنگەیەکی دیکەیە بەناوی (باب مەندەب).
(باب مەندەب) رێڕەوێکی ئاوی ستراتیژی گرنگە کە دەریای سوور بە کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی دەبەستێتەوە.
تاران بە داخستنی تەنگەی هورمز، نمایشی توانای خۆی کرد لەو کاردانەوانەی کە بۆ جەنگەکە هەیەتی و دەتوانێت ناسەقامگیرییەکی فراوان لە بازاڕەکانی وزە و بازرگانی نێودەوڵەتیدا دروستبکات
بە پێی قسەی شرۆڤەکاران، تەنگەی “باب مەندەب” لە یەمەن، کە له ژێر دهسهڵاتی حوسییەکانی ئەو وڵاتەدایه و هاوپەیمانه لەگەڵ ئێران، وەک خاڵێکی گرنگ بۆ هەر هەڵکشاندنێک سهیر دهكرێت کە بتوانێت هاوسەنگی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەکەدا دروستبكات، ئەوەش دەتوانێت یەمەن بگۆڕێت بۆ کارتێکی جیۆپۆلەتیکی زۆر هەستیار.
لە کاتێکدا گەروی هورمز نوێنەرایەتی دەروازەیەک دەکات بۆ گەیشتنی نەوتی ناوچەکە بۆ بازاڕە جیهانییەکان، باب مەندەبیش کە لە کۆتایی باشوری دەریای سوودایە، خاڵی چوونە ژورەوە بۆ رێڕەوی دابینکردنی راستەوخۆی نێوان ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا پێکدەهێنێت، بەو شێوەیەش تەحەددیاتی پەرەسەندنی ئاسایشی دەریایی گەورەتر دەکات.
فراوانبونی گوشارەکان لەسەر ئەو دوو رێڕەوە ئاویە، دەتوانێت توانای زیاتر بە تاران بدات بۆ پەکخستنی بازرگانی نێودەوڵەتی و دروستکردنی شۆکێکی دەستبەجێ لە بازاڕەکانی وزە و زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانیدا.
مەترسی هەڕەشە لە تەنگەی باب ئەلمەندەب لە سروشتی توانا سەربازییەکانی حوسییەکاندا نییە، بەڵکو لە بەکارهێنانی ئەو توانایانەدایە، کە پشت بە تاکتیکی بێباکانە و خراپ بیرکردنەوە دەبەستێت لە بەڕێوەبردنی پەرەسەندنەکاندا”.
حوسییەکان، سەرەڕای توانا سنوردارەکانیان بە بەراورد بە هێزە دەریاییە ئاساییەکان، بەڵام لە ساڵانی رابردودا توانیویانە کۆمەڵێک توانای سەربازی پەرەپێبدەن لەسەر بنەمای ئامرازی کەم تێچویی کە کاریگەریی تێکدەرانەی بەرچاویان لەسەر کەشتیوانی بازرگانی هەبووە.
توانای دەریایی ئێران بە پلەی یەکەم لەسەر روبەڕوبوونەوەی راستەوخۆ و تەقلیدی لە دەریادا دامەزراو نییە، بەڵکو زیاتر سەرنجی لەسەر بنەمای خنکاندنی نەیاران بە کۆنتڕۆڵکردنی رێگا دەریاییە گرنگەکانە، ئەوەش تاران پاڵدەنێت بۆ هەڕەشەکردن لە فراوانکردنی تواناکانی رێگریکردن لە دوای داخستنی تەنگەی هورمز، لە وەڵامی ههر فشارێکی سهربازیدا.
ئاماژە بەوەکراوه، کە ئێران، یەمەن وەک بەشێکی بنەڕەتی لە تەلارسازیی خۆپاراستنی دەریایی ناوچەیی خۆی دەبینێت، بە لەبەرچاوگرتنی شوێنی جوگرافیای کە رووی لە یەکێک لە گرنگترین هێڵەکانی کەشتیوانی جیهانییە لە رێگەی باب مهندهبەوە ، حوسییەکانیش بەڕاستی دەتوانن مەترسییەکی ستراتیژی ڕاستەقینە بۆ سەر کەشتیوانی نێودەوڵەتی دروست بکەن، بەتایبەتی ئەگەر کردەوەکانیان هاوکات بێت لەگەڵ داخستنی هورمز و هاوپەیمانییان لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی ئەفریقا لە کەناری رۆژهەڵاتی دەریای سوور فراوانتر بێت.
گەروی باب مهندهب ڕێڕەوێکی ئاوی ستراتیژی گرنگە کە دەریای سور بە کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی دەبەستێتەوە، ئاسیا (یەمەن) لە ئەفریقا (جیبۆتی و ئەریتریا) جیا دەکاتەوە. یەکێکە لە گرنگترین تەمگەکانی دەریایی جیهانە، نزیکەی 10%ی بازرگانی جیهانی و بڕێکی زۆر نەوتی تێدا تێدەپەڕێت، ئەوەش وایکردوە ببێتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ گواستنەوەی کەشتیوانی نێوان ئەوروپا و ئاسیا.