لەسەر شەقام نوێژى کرد

شوێنەکەى چۆڵنەکرد؛ موشەکێک لە نزیک سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کەوتە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

غوڵام حوسێن موحسنی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، دوای تەواوبوونی رێپێوانەکەی ئەمڕۆی تاران، ئامادە نەبوو بچێتە ئەو شوێنە تایبەتەی بۆ بەرپرسانی باڵای وڵات لەناو حەوشەی “موسەڵای زانکۆی تاران” ئامادەکرابوو، بەڵکو لەسەر شەقام نوێژى کرد.

وەک ئەوەى میدیاکانى ئێران باسیان کردوە، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بڕیاریدا لەبری دانیشتن لە “جێگەی بەرپرسان”، بچێتە ناو ریزەکانی خەڵکی رۆژووگر و لەسەر شەقام و لەگەڵ هاووڵاتیاندا نوێژی هەینی ئەنجام بدات.

ئەم ڕەفتارەی ئەژەیی لە میدیاکانی ناوخۆی ئێراندا وەک “پەیامێکی سادەیی و نزیکی لە خەڵک” لەم بارودۆخە هەستیارەی جەنگدا لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

لە کاتى بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانیش، موشەکێک لە نزیک ئەو شوێنەی غوڵام حوسێن موحسنی ئەژەیی لێبوو کەوتە خوارەوە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنج بوو لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقینەوەکە و کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە لە بینایەکی نزیک، ئەژەیی روو لە پاسەوانەکانی دەکات و دەڵێت: “هیچ رووینەداوە، بەردەوام دەبین لەسەر رێڕەوەکەمان”.

لە پەیامێکیشدا رایگەیاند،”تا دوا هەناسە لە بەرامبەر ستەمکاران دەوەستین، خەڵکی ئێمە لە بۆردومان ناترسن”.

لاریجانى بۆ ترەمپ؛ کارەباى ئێران ببڕن هەموو وڵاتانى نا...

لاریجانى بۆ ترەمپ؛ کارەباى ئێران ببڕن هەموو وڵاتانى ناوچەکە تاریک دەکەین