ئیسرائیل وردەکاری هێرشەکانی سەر ئێرانی ئاشکرا کرد

کارگەی موشەکی ژێرزەمینی و بارەگای سوپای پاسداران کرانە ئامانج

964+

وریا فەتاح

سوپای ئیسرائیل (IDF) وردەکاری نوێی دەربارەی زنجیرە هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێی بۆ سەر شارەکانی تاران، شیراز و ئەهواز بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە بنکە سەربازییە ستراتیژییەکانی ئێرانیان پێکاوە.

بەپێی راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، بنکەیەکی سەربازیی ژێرزەمینی کە بۆ دروستکردن و کۆگاکردنی موشەکی بالیستیکی بەکارهێنراوە، پێکراوە.

ئیسرائیل دەڵێت: ئەم موشەکانە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ئاراستەی خاکی ئەوان بکرێن.

ئاشکراشى کردووە کە چەند پێگەیەکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران پێکاوە، لەوانە “بنکەیەکی سەرەکی”. هەروەها پێکانی کارگەکانی دروستکردنی پارچەی موشەک و سیستەمی بەرگری.

هێرشکردنە سەر چەندین بارەگای سەرەکی، لەوانە بارەگای هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران (IRGC) و هێزەکانی ئەمنی ناوخۆی ئێران. سوپای ئیسرائیل دەڵێت لە کاتی هێرشەکاندا دەیان سەربازی ئێرانی لە ناو ئەو بارەگایانەدا بوون.

سوپای ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە، ئەم هێرشانە گورزێکی کوشندە بووە لە تواناکانی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەک و پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی، هاوکات بارەگا جێبەجێکارییەکانی سوپای پاسدارانیشی پەکخستووە.

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی تاراندا تەڕاتێن دەکە...

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی تاراندا تەڕاتێن دەکەن