کۆمەکی 180 کرێکاری کرد
سەندیکای کرێکارانی گەرمیان مشوری ئەندامەکانی خوارد
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.3.2026، سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی گەرمیان، ھاوکاری بەسەر 180 کرێکاری سنورەکە دابەشکرد، جگە لە خۆراک گۆشتی لەگەڵدا بووە.
عەدنان محەمەد، بەرپرسی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ى وت، ھەموو ساڵێک لەمانگی رەمەزان بە پارە یان پێداویستی خۆراک ھاوکاری ئەو کرێکارانە دەکەن کە باردۆخی ژیانیان خراپە.
ئەو وتی، ئەمساڵ بە سەبەتەی خۆراکی ھاوکاریمان کردوون، کە پێداویستییە سەرەکییەکانی خواردنی رۆژانەی تێدایە لەگەڵ گۆشت، عەدنان محەمەد وای وت.
نزیکە جەژن ئەو وتی، ئەمساڵ ھاوکاری 180 کرێکارمان کردووە، بۆ ئەوەی لەم بەرە جەژنانە بتوانین کەمێک ئەرکی سەرشانیان کەمکەینەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا