لە مەخمور؛ دوو درۆۆن خۆیان بە بارەگایەکی سوپای عێراقدا تەقاندەوە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

پێش کەمێک، لە ماوەی تەنیا پێنج خولەکدا، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو (درۆن) خۆیان بە بارەگایەکی سوپای عێراق لە قەزای مەخمور تەقاندەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 کە لە سەرچاوەیەکى ئەمنیى وەریگرتووە، هێرشەکە کراوەتە سەر کەتیبەی ئەندازەی (هەندەسە)ی سوپای عێراق، کە دەکەوێتە سەر رێگای نێوان مەخمور و قەسران.

وەک ئەوەى باسى دەکات، لە هێرشەکەدا چەکدارانى خەشد بە ئامانجگیراون، چونکە ئەو بارەگایەى سوپاى عێراق، چەکدارانى حەشدى تێدا بوون.

چەند شایەتحاڵێک لە نزیک رووداوەکە، بە تۆڕی 964ـیان راگەیاند، لە ماوەی تەنیا پێنج خولەکدا گوێیان لە دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێزی درۆن بووە.

شایەتحاڵەکان بە 964 یان وت، “بەهۆی هێرشەکەوە بریندار هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا قەبارەی تەواوی زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراوە”.

لەلایەکی دیکەوە ڤیدیۆی ساتی بەئامانجگرتنی بارەگاکە بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز دەبیسترێت و دوکەڵێکی زۆر بەرزدەبێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پارچەی درۆن دانیشتوانی کۆڵانێکی گەڕەکی زێڕینی لە هەول...

پارچەی درۆن دانیشتوانی کۆڵانێکی گەڕەکی زێڕینی لە هەولێر لە خەو کرد