داننان و قەرەبووکردنەوە و گه‌ره‌نتی
ئێران سێ مه‌رجی بۆ كۆتاییهێنان به جەنگ ئاشکرا کرد
964+
فەرهاد حەسەن
ئێران ئاشکرای کرد، سێ مەرجیان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە هەیە کە ئەمریکا و ئیسڕائیل لەبەرامبەر وڵاتەکەی دەستیان پێکردووە چونکە دەڵێت، تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه ده‌ستیپێكردووه، داننان به مافه‌كانی تاران و پێدانی قه‌ره‌بوو و دابینكردنی گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تییه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له داهاتودا.
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌سه‌ر پلاتفۆرمی X نوسیویه‌تی، “له میانه‌ی وتوێژه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی رووسیا و پاكستان، پابه‌ندبونی ئێرانم بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه”.
دەڵێت “تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه كه له لایه‌ن قه‌واره‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه هه‌ڵگیرسا، داننان به مافه ره‌واكانی ئێران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی هێرشه‌كان و دابینكردنی گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له داهاتودا كه دووباره نه‌بێته‌وه”.
رۆژو 28.2026 28 ئه‌مریكا و ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران، له‌وانه تارانی پایته‌خت، زیانی به‌رفراوانی لێكه‌وته‌وه، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ئێران كوژران.