برینى یەکێکیان سەختە

پشدەر؛ رووداوێکى هاتوچۆ چوار بریندارى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى مێگزەمینى و ئۆتۆمبێلێکى تایبەت، چوار کەس بریندار بوون.

رووداوەکە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گوندى دوبێ لە سنوورى قەزاى پشدەر روویداوە.

راستی زوودی، لێپرسراوی راگەیاندنى فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ـی وت،”سێ لە بریندارەکان چارەسەریان بۆکراوە، بەڵام یەکێکیان زەبر بەر سەرى کەوتووە، بەوهۆیەوە رەوانەى سلێمانى کراوە”.

خوشک و برایەک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

خوشک و برایەک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا