ئەمڕۆ دووەمجارە
بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە موسەییەب بۆردومان کرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چوارڕێیانی موسەییب- جورف ئەلسەخر لە پارێزگای بابل بە هێرشێکی ئاسمانی کرایە ئامانج.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی دەستی تۆڕی 964 کەوتووە، دەرکەوتووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر ناوچەکە و قەزای موسەییبدا دەفڕێت.
راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هێرشەکەدا دوو ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی موسەییەب.
ئەم هێرشە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشێکی پێشووتری ئەمڕۆ، کە کرایەسەر لیوای 41ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی سوەیرە سەر بە پارێزگای واست.
هێرشەکە کرایەسەر بەر کۆگاکانی تەقەمەنی ئەو هێزە و بەو هۆیەوە ژنێک کوژراوە و کوڕەکەشی بریندار بوو، کە لە ماڵێکی نزیکی کۆکاگەدا بوون، هەروەها چەند ئەندامێکی حەشد بریندار بوون.