"نان گران نابێت"

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی و قایمقام رێککەوتن

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی چوونە قایمقامیەتی سلێمانی و رێککەوتن کە لەم دۆخەدا نان گران نەبێت.

دەرون رزگار سەرۆکی سەندیکای کرێکاران بە 964ـی وت، “راست نییە کە دەڵێن، بەشێک لە نانەواخانەکان چوار نان دەکەن بە هەزار دینار یان گونک کەم دەکەنەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ قایمقامی سلێمانی دانیشتین و چەند بەڵێنێکی پێداین لەوانەش دابینکردن غاز، بۆیە بەهیچ شێوەیەک رێگە بە نانەواخانەکان نادەن نرخی نان گران بکەن”.

“بەپێی رێککەوتنی پێشوو، شەش نان بە هەزار دینارە، هەندێک نانەواخانەش کێشی گونکەکە کەم دەکاتەوە و هەشت نان دەدات بە هەزار دینار”، دەرون رزگار وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ساغکردنەوە.. لە سلێمانی نان هەرزان نەبووە

ساغکردنەوە.. لە سلێمانی نان هەرزان نەبووە