فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران

“هه‌ر كه‌سێک خۆپێشاندان بكات به‌ دوژمن داده‌نرێت”

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری تاران هۆشداریدایە هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی، لە ناڕەزایەتیی دەربڕین بۆ داواکردنی گۆڕینی رێژیم، ئەمەش دوای ئەوەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ئێرانییەکان کرد دژی سەرکردایەتی تاران راپەڕن.

ئەحمەدڕەزا رادان بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی رایگەیاند: هەرکەسێک لەسەر فەرمانی دوژمن بچێتە سەر شەقامەکان، چیتر بە خۆپیشاندەر دانانرێت، بەڵکو بە دوژمن دادەنرێت و بەو پێیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.

وتیشی، “هەموو هێزەکانمان لە ئامادەباشییەکی بەرزدان، پەنجەکانیان لەسەر په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كانیانه‌”.

پێشتر نا‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلی ئێرانی کردبوو، داوای لە ئێرانییەکان کرد دژی حكومه‌ته‌كه‌یان راپه‌ڕن و بیڕوخێنن، ئەو شەڕەی ئیسرائیل و ئەمریکاشی دژ به‌ ئێران، بە “شەڕی مێژوویی بۆ ئازادی” وەسف کرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل نووسیبوی: “ئەمە دەرفەتێکی یەکجارەکییە لە ژیاندا بۆ رووخاندنی رژێمی ئایەتوڵڵا و بەدەستهێنانی ئازادیی خۆتان” و دەشڵێت “ئێوە داوای هاوکاریتان کرد و ئه‌وه‌ هاتووه‌تە ئاراوە”.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هانی ئێرانییەکانی داوە کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دەرفەتێک بۆ رووخاندنی سەرکردایەتی لە تاران تەماشا بکەن.

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی تاراندا تەڕاتێن دەکە...

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی تاراندا تەڕاتێن دەکەن