دوای هەڕەشەکەی ترەمپ
سێنتکۆم: 16 کەشتی میندانەری ئێرانمان لە گەروی هۆرمز لەناوبرد
964+
شۆڕش قادری
دوای هەڕەشەکەی ترەمپ، سوپای ئەمریکا دەڵێت، 16 کەشتی میندانەری ئێرانیان لە گەروی هۆرمز لەناوبردووە.
فەرماندەیی سوپای ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڤیدیۆیەکی دیکەی بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئێرانی لە گەروی هۆرمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “چەندین کەشتی جۆراوجۆری ئێرانمان لە گەروی هۆرمز لەناوبردووە، لەوانەش 16 کەشتی میندانەر”.
دوێنێ ئێران رایگەیاند، گەروی هورمزیان مینڕێژ کردووە و نایەڵن یەک کەشتیش پیایدا تێپەڕ ببێت، دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توندی لێکردن و وتی، “یان مینەکانی گەرووی هورمز دەستبەجێ لادەبەن، یان رووبەڕووی دەرەنجامی سەربازیی بێ وێنە دەبنەوە”.
داواکرا ئێران گەرووی هورمز بکاتە و هێرش نەکاتە سەر دراوسێیەکانی