"نە خانووم هەیە و نە ئۆتۆمبێل"

 لویس ساکۆ دەستی لەکارکێشایەوە

964+

وریا فەتاح

لویس ساکۆ، پاتریاکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، بە خواستی خۆی دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت لەمەودوا کاتەکانی تەنیا بۆ نوێژکردن، نووسین و خزمەتی رۆحانی تەرخان دەکات.

لەگەڵ راگەیاندنی بڕیارەکەیدا، پاتریاکی کلدانییەکان تەواوی سامانەکەی ئاشکرا کردووە و زانیارییەکانی خستووەتەڕوو و  ساکۆ ئاماژەی بەوە کردووە، دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک تەمەنی گەیشتووەتە 75 ساڵ ویستوویەتی دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام پاپای ڤاتیکان داوای لێکردووە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

بەڕوونی رایگەیاندووە کە خاوەنی هیچ خانوو و ئۆتۆمبێلێک نییە بە ناوی خۆیەوە.

وەک باسى کردووە، ئەوەی ئێستا هەیەتی تەنیا بڕێک پارەی کەمە، کە پاشەکەوتی مووچەی 52 ساڵ خزمەتکردنیەتی، لەگەڵ ئەو بەشە پارەیەی کە لە فرۆشتنی خانووی کەسوکارەکەی لە موسڵ بەری کەوتووە.

“سەرمایە و سامانی راستەقینەی من، ئەو 45 کتێبە فیکرییەیە کە نووسیومن و پێشکەشم بە کتێبخانەی کەنیسە کردوون”. لویس ساکۆ واى وتووە.

سێ كه‌نیسه‌ى دیارى كریستانه‌كان داوا ده‌كه‌ن عه‌نك...

سێ كه‌نیسه‌ى دیارى كریستانه‌كان داوا ده‌كه‌ن عه‌نكاوه‌ به‌ پارێزراوى بمێنێته‌وه‌