لۆگۆی سوپای پاسداران
وەڵامی ترەمپیان دایەوە
سوپای پاسداران: ئێمەین بڕیار دەدەین شەڕ کەی کۆتایی دێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەوان بڕیار دەدەن شەڕ کەی کۆتایی دێت.
راگەیاندنی سوپاکە ئەمڕۆ سێشەممە 10.3.2026 لە وەڵامی وتارەکەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە وادەی کۆتاییهاتنی جەنگ رایانگەیاند، “ئێمە بڕیار دەدەین کەی شەڕ کۆتایی دێت”.
شەوی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکی درێژدا رایگەیاند، شەڕی ئێران تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە.
لە 28ی شوباتەوە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.