"لورە لوری نەبوو، لەناکاو گرمەی هات و بە عەردی کەوت"

پارچەی درۆن دانیشتوانی کۆڵانێکی گەڕەکی زێڕینی لە هەولێر لە خەو کرد

964+

عەبدولعەزیز خالند

درۆن یەخەی هەولێر بەرنادات و جارێکی تر بەم درەنگانی شەوە لە گەڕەکی زێڕین پارچەیەکی کەوتەخوارەوە و دانیشتوانی کۆڵانێکی بەخەبەرهێنا و دەڵێن، دەنگی زۆر بەرزبووە.

پەیامنێری 964 لەو کۆڵانەیە کە رووداوەکەی تێیدا روویداوە و شایەتحاڵێک باس لە ساتی کەوتنەخوارەوە درۆنەکە دەکات و وتی، من لەسەری کۆڵانەکە بووم و سەوتێکی هەبوو هەر نەبوو، فەقیری ئەو شارەی تووشبووە، جامی ماڵم هەموو شکایە.

بەپێی زانیارییەکان تەنیا پارچەکانی کەوتووە و هیچ زیانی گیانی نەبووە، دانیشتوویەکی تری گەڕەکەکەش دەڵێت، لورەی نەبوو راست بە عەردی کەوت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

بە درۆن هێرش کرایەسەر هەولێر

بە درۆن هێرش کرایەسەر هەولێر