سهرۆكی پێشوو، ههروهها سهرۆكی نوێی شارهوانیی كهلار
دوای نزیکەی سێ مانگ
سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانیی کەلار دەستنیشان کرا
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
دوای ئەوەی سەرۆکی شارەوانی کەلار بوو بە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە دوای نزیکەی سێ مانگ کەسێکی نوێ بۆ سەرۆکی شارەوانیی کەلار دیاریکرا.
سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار لە جێگەی ئەکرەم ساڵح، دەبێتە سەرۆکی شارەوانیی کەلار.
بەپێی زانیارییەکانی 964 لە سەرچاوەیەکی باڵا دەستیکەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، فەرمانی وەزاری بۆ دانانی سامان رەحیم، وەک سەرۆکی شارەوانیی کەلار بەوەکالەت دەرکردووە.
نووسراوەکە تا ئێستا نەگەیشتووهتە گەرمیان، لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکی نوێی شارەوانیی کەلار دەستبەکار دەبێت.
لە ماوەی ئەم سێ مانگەی پێشوودا، جێگری سەرۆکی پێشووی شارەوانیی کەلار بەوەکالەت پۆستەکەی بەڕێوەدەبرد.
964 چەندجارێک پەیوەندیکرد بە سامان رەحیم، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا