ساڵ ساڵی جلی کوردییە
بەرگدرووەکان کاتی قوماش وەرگرتنیان نەماوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
یەکێک لە بەرگدرووە، قەیمەکانی سلێمانی لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە قوماشی وەرنەگرتووە، ئەو دەڵێ، ئەمساڵ خەڵکێکی زۆر روویان لە کڕینی جلی کوردی کردووە و بەرگدرووی جلی کوردی پیاوان بەرناکەوێت.
وا پێدەچێ، ئەمساڵ جەژنی جلی کوردی بێت، رەنگە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و تەحەدییەکان لەسەر زمان و خاکی کورد، یەکێک لە فاکتەرە بەهێزەکان بێت.
شاڵ، یەکێکە لەو قاتانەی خەڵکانێکی تایبەت حەزی پێ دەکەن، لەلای رەزای سەعدوون، لە 600 هەزارەوە هەتا هەزار و 100 دۆلار بە کڕینی شاڵ، دوورینەکەشییەوە بەپێی کوالێتی تەواو دەبێت.
رەزا سەعدوون بەرگدرووە قەیمەکەی سلێمانی بە 964ی وت، ناتوانم قوماش لە کس وەربگرم بۆ دوورینی و فریای جەژن ناکەوێ، مەگەر دوای جەژنی رەمەزان و نەورۆز، هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ قەرەباڵەغی دروونی جلی کوردییان لەسەر نەبووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا