لە سلێمانی

سێ هەزار و 110 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردەهێنن

964+

شۆڕش قادری

دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر لە سلێمانی لە زیادبووندایە و ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سۆلار بەکاردێنن، گەیشتووەتە سێ هەزار و 110 شوێن.

بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە زیاتر لە (84) مێگاوات كارەبا.

بە پێی كۆتا ئامار تا بەرواری 8.3.2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەکان تۆمار کراوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و 110 هاوبەش و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 562ـیان هاوبەشی ماڵانن، 443 هاوبەشی بازرگانی، 15 هاوبەشی پیشەسازی، 85 هاوبەشی کشتوکاڵی و پێنج هاوبەشیش میریین.

کارەبای 8 قوتابخانەی سلێمانی دەکرێت بە سیستمی سۆلار

کارەبای 8 قوتابخانەی سلێمانی دەکرێت بە سیستمی سۆلار

ساڵی رابردوو 188 ماڵ و شوێن لە سلێمانی سیستمی سۆلاریان د...

ساڵی رابردوو 188 ماڵ و شوێن لە سلێمانی سیستمی سۆلاریان داناوە