کەشتی جه‌نگی " Dena"
تێكشكاندنی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئێرانی
104 سه‌ربازی ئێرانی كوژران و 32 دیكه‌ش بریندار بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سوپای ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8.3.2026 بڵاویكرده‌وه، کەشتی جه‌نگی ” Dena” كه لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە هێرشی کراوەتە سەر، لە ئەنجامدا 104 کارمەندی گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسی دیکەش برینداربوون.
كه‌شتییه‌كه دوور له سنووره‌كانی شه‌ڕ و له ئاوه‌كانی نزیك سریلانكا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشی كرایه‌سه‌ر و نوقم كرا.
نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران، لە راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “کەشتی جه‌نگی ” دینا – Dena” لە سێی ئه‌م مانگه لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە هێرشێکی کرایە سەر، لەکاتێکدا لە ئەرکێکی مەشق و راهێنان و بەشداریکردن لە مانۆڕەکانی ئاشتی – میلان 2026 ده‌گەڕایەوە”.
هه‌روه‌ها هاتووه، “تیمی كه‌شتییه‌كه 136 کەس بوون، لەو ژمارەیە 104 کەسیان كوژران، تا ئێستاش 20 ئەندامی تیمه‌كه بێسەروشوێنن، هەروەها 32 ئەندامی دیكه بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەیەک لە سریلانکا چارەسەر وەردەگرن”.
“هێزی دەریایی ئەمریکا، لەم کردەوە دەستدرێژییە نامرۆڤانەیەدا، کە سەدان میل لە ناوچەی جەنگەوە دووره و بەبێ ئاگادارکردنەوە روویدا، رێسا و نەریتی و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و رێسا دەریاییە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد”، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا وا هاتووه.