ئاگادارییەکی بەپەلە؛

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا بۆ هاوڵاتیانی: عێراق جێبهێڵن

964+

شۆڕش قادری

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات عێراق جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا دەڵێت، بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە داوا لە هاوڵاتیانی فەڕەنسا دەکەین گەشت بۆ عێراق نەکەن، ئاسمانی عێراق لە 28.2.2026ـەوە داخراوە و دیاریش نییە تا کەی بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.

هەروەها داوایش لەو فەڕەنسیانە دەکات کە ئێستا لە عێراقن، وڵاتەکە جێبهێڵن، باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەن بۆ ئەوە بابەتە راوێژ لەگەڵ هاوڵاتیانیان بکەن و هاوکاریان دەکەن.

داوا ده‌كرێت فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌ولێر جێبهێڵن

داوا ده‌كرێت فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌ولێر جێبهێڵن