سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا:

پشتگیری بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمریکا لە ناو ئێران ناکەین

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی کوتلەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا حەکیم جیفرێس راگەیاند، حزبەکەی پاڵپشتی لە بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمریکا لە ئێران ناکات.

حەکیم جیفرێس لە لێدوانەکانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە وتی، ئەو شەڕەی ئێستا دەکرێت، لە لایەن زۆرینەی گەلی ئەمریکاوە پاڵپشتی ناکرێت، وتیشی، “شەڕێکی بێ کۆتاییمان ناوێت و پشتگیری لە بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمریکا لە ئێران ناکەین”.

سەرۆکی کوتلەی دیموکراتەکان ئاماژەی بەوەش دا، پێویستە ئێستا بایەخ بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ژیانکردن بدرێت و پارەی ئەمریکا لە ململانێیەکانی دەرەوە خەرج نەکرێت.

حەکیم جێفریس نوێنەرایەتی بازنەی هەشتەمی نیویۆرک دەکات، ئەو یەکەم ئەمریکییە بە رەچەڵەک ئەفریقی بێت، کە سەرکردایەتی پارتێک بکات لە هەر کام لە ئەنجومەنەکانی کۆنگرێس، کە وەک جێگرەوەی نانسی پیلۆسی دەستبەکاربوو، ئێستاش سەرکردایەتی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس دەکات.

"کورد رزگار بکە" بووە بە پڕۆژە یاسا و دەبرێتە کۆنگرێس