"شوێنیان پارێزراوە"
ترسی موشەک و درۆنەکان عێراقی ناچارکردووە فڕۆکە مەدەنییەکانی بشارێتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکە مەدەنییەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەکان پاراستوه بۆ دڵنیابون لە سەلامەتییان، له‌كاتێكدا هێرشی موشه‌كی و درۆنی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه و ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقیش ده‌كرێته ئامانج.
مه‌یسه‌م سافی، وته‌بێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق به رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی راگەیاندوه، وەزارەتەکە رێوشوێنەکانی چڕکردوەتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەبەر رۆشنایی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
دەڵێت “فڕۆکەکان بەپێی پرۆتۆکۆڵە تەکنیکی و ئەمنییەکان کە بەباشی لێکۆڵینەوە کراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەسەر شوێنە پارێزراوەکانی ناو فڕۆکەخانەکاندا دابەشکراون”.
به‌قسەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە، ئەو رێوشوێنانە ئامانجیان دابینکردنی بەرزترین ئاستی پاراستنه بۆ فڕۆکەکان و پاراستنی ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی عێراق به رووی گه‌شته‌كان، ئه‌وه‌ی خستووەته‌ڕوو، “کردنەوەی ئاسمانی عێراق پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی فڕۆکەوانی”.
ماوەی نۆ رۆژە، بەهۆی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی مه‌ده‌نی له ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگیران و چەند جارێکیش عێراق ئاسمانەکەی داخستووە.