"چەند موشەکێک تەقێنراون"

بارهەڵگرێک و ژمارەیەک موشەک لە نزیک بەغدا دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

لە نزیک بەغدا بارهەڵگرێک و ژمارەیەک موشەک دەستیان بەسەرداگیرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، کاتژمێر 8:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6.3.2026، ژمارەیەک موشەک لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاـوە لە قەزای ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا هەڵدراون.

بەشێک لەو موشەکانە لە ناوچەیەکی چۆڵ و بە مەودایەکی دوور لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتەخوار و هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە.

دوای ئەو رووداوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرادا، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دەستەبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگرن کە موشەکەکانی لەسەر هەڵدروان و هەندێک موشەکی دیکەش، پێش ئەوەی بتەقێنرێن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دواتر وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکەن.

فڕۆکەخانەی بەغدا بە موشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج

فڕۆکەخانەی بەغدا بە موشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج