بۆ نزیکەی سێ هێندە کەمیکردووە

جەنگ داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجەی داڕماند

964+

شۆڕش قادری

جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەی بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە داڕماند و لەچاو هەفتەی پێشوو بۆ نزیکەی سێ هێندە کەمیکردووە.

بەپێی نوێترین داتا و ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 28.2.2026 تا ئەمڕۆ هەینی 6.3.2026، حەوت ملیار و 643 ملیۆن و 417 هەزار و 867 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو 19 ملیار و 70 ملیۆن و 833 هەزار و 246 دینار بوو.

لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی شەش ملیار و 566 ملیۆن و 825 هەزار و 617 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 76 ملیۆن و 592 هەزار و 250 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتووە.

جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە رۆژی شەممە سەرەتای ئەم هەفتەیە 28.2.2026 دەستیپێکرد، بەشێک لە مەرزەکانی بەتەواوەتی داخستووە و لەوانەی دیکەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی پەکی کەوتوو، لەگەڵ ئەوەشدا گەشتە ئاسمانییەکان لە کوردستان و ناوچەکە راگیراون و فڕۆکەخانەکان چۆڵیان پێوەدیارە.

پەتاتە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە عەلوەی سلێمانی گران...

پەتاتە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە عەلوەی سلێمانی گرانبوون