لەناو ماڵان کەوتەخوارەوە

پێدەچێت درۆن بێت؛ دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە سۆران بیسترا

964+

ئاکام عەفور- سۆران

کەمێک لەمەوبەر، دەنگێکى بەهێز لە سۆران بیسترا و لە دواى دەنگەکەش دووکەڵ بەرز بووەتەوە.

دەنگەکە لە رێگاى نێوان سۆران بۆ رواندز بیستراوە و بەپێى لێدوانى شایەدحاڵێک کە ڤیدیۆکەى بۆ 964 ناردووە،” پێدەچێت درۆن بێت و لەناو ماڵان کەوتووەتە خوارەوە”.

وەک ئەوەى شایەدحاڵەکە باسى دەکات، بەدیاریکراوى تەنەکە کە “بەئەگەرى زۆرەوە پاشماوەى درۆنە”، لە نزیک ماڵى شەهیدى فەرماندە عادل مهاجیر و نزیک شوشتنگەى کاروانسەرا لە ناو ماڵێکى چۆڵ کەوتووەتە خوارەوە.

لەبارەى زیانە گیانییەکانەوە، ئەو شایەدحاڵە وتى،”تائیستا نازانرێت زیانى گیانى هەیە یان نا”.

نوێکردنەوە لە کاتژمێر 10:12 خولەک:

سەرچاوەیەکى ئەمنیى سۆران بە 964ـى وت،”تەقینەوەکە بەبێ زیانى گیانى بووە و تەنیا ژنێک زۆر بە سوکى بریندار بووە کە پێویستى بەوە نەبووە بنێردرێتە نەخۆشخانە، بەڵام ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییەک زیانى پێگەیشتووە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەوەی لە وەرتێ تەقییەوە درۆن بوو، زیانی نییە

ئەوەی لە وەرتێ تەقییەوە درۆن بوو، زیانی نییە