دەڵێن "ئەسڵ و ئەساسی نییە"

دەنگۆی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە تاران سوپای پاسدارانی مشەوەش کردووە

964+

فەرهاد حەسەن

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە فرۆکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی لە جۆری F-35ی لە فڕۆکەخانەیەکی تارانی پایتەختی ئێران نیشتبێتەوەم سوپای پاسدارانی ئەم وڵاتەی بە هەموو دامودەزگاکانییەوە مشەوەش و سەرقاڵ کردووە و دوای بەداداچونیشیان دەڵێن “ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە و دەنگۆی زایۆنییەکانە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران، نیشتنەوەی ئەو جۆرە فڕۆکەیەی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە ناو جەرگەی تارانی پایتەخت، رەتکردەوە.

ئاژانسی “فارس” لە زاری سەرچاوەیەک لە سوپای پاسدارانەوە دەڵێت “ئەو دەنگۆیانەی باس لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی F-35ی زایۆنی لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دەکەن، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە.”

باسی لەوەش کردووە “کۆنترۆڵی درۆنێکی زایۆنیمان لە جۆری ‘هێرمس 900’ کردووە پێش ئەوەی هێرشێک لە ناوخۆی وڵاتدا ئەنجام بدات”، دەشڵیت “درۆنەکە بە “سەلامەتی” و بە پڕچەککراوی تەواوەوە لە رێگەی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانیی مۆدێرنەوە خراوەتە خوارەوە و ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی جەنگاوەرانی هێزی هەوافضادایە.”

ئاماژەی بەوەشکراوە، درۆنەکەی ئیسرائیل پێشکەوتووە و ئێستا خراوەتە بەردەستی شارەزایان و ئەندازیارانی بواری هەوافەزا بە مەبەستی پشکنین و لێکۆڵینەوەکردن لەسەری.