هه‌ولێر
بی ئێمێک تێكشكا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه رووداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامی 150 مه‌تری روویدا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
ئارام نەجات بەرێوبەری پزیشكی داد بۆ 964 وتی، رووداوه‌كه بەهۆی خرایی لێخوڕینه‌وه بووه و شۆفێر كۆنتڕۆڵی لەدەست داوە، رووداوه‌كه له شەقامی 150 مەتری بەدیاریكراوی بەرامبەر پرۆژەی گلۆبال سیتی بووه.
وتیشی، رووداوه‌كه ئۆتۆمبێلێكی بی ئیم ده‌بلیو بووه و پارچە پارچە بووە، به‌م هۆیه‌وه شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە و بە تەنیاش بووە .
ئارام نەجات وتیشی، شۆفێرەكە تەمەنی 27 ساڵ بوو، خێزاندار و تاقانە بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا