دیمەنی مووشەکباران لە کەرکوک- ئەرشیف
دەوروبەری بارەگای لیوای 16
حەشوەی مووشەک لە نێوان ناحیەی تازە و گوندی بەشیر کەوتە خوارەوە
+964
کاروان ساڵحی
هەواڵی سەرەتا
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە 964ـی راگەیاند؛ کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە سنووری ناحیەی تازە، گوندی بەشیر و دەوروبەری بارەگای لیوای 16 ی حەشدی شەعبی کەوتوونەتە خوارەوە.
وتیشی، ئێستا هێزە ئەمنییەکان بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون بۆ لێکۆڵینەوە.
نوێكرایهوه 9:08
سهرچاوهكهی 964 زانیاریی نوێی راگهیاند و دهڵێت، “سەرەتا پێان وتین سێ مووشهكه، بهڵام کە گەیشتینە شوێنەکە دەرکەوت، شتەکە وانەبوو، تەنیا یەک حەشوەی مووشەکە و کەوتووهتە خوارەوە لە شوێنێکی چۆڵ لە نێوان ناحیەی تازە و گوندی بەشیر، كه هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووهتەوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا