ژمارەیەک قوتابی دەچنە دەوامی قوتابخانەکانیان _ فۆتۆ: ئەرشیفی 964
رێنماییه‌كه‌ی بۆ كێیه؟
وه‌زیرێكی عێراق داوا ده‌كات قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر تا كۆتایی هه‌فته دابخرێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری پەروەردەی عێراق بە وەکالەت، رێنمایی ئەوەی کرد کە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەوامی قوتابخانەکانی هەولێر بە داخراوی بمێنێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 ئەحمەد جاسم ئەسەدی، لە راگەیەندراوێکدا رێنمایی داوە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە خوێندن بۆ قوتابیان لە قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بە راگیراوی بمێنێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە شکراوە، “ئەم رێنماییه بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا دراوە، هاوکات سبەینێ خوێندن لە قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ بەردەوامی چاودێریکردنی دۆخەکە لەگەڵ پەرەسەندنی دۆخەکە”.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای كوردستان هه‌ر له شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوویان كردووه به پشوو بۆ قوتابخانه و په‌یمانگه و كۆلیژه‌كان، بۆیه پێده‌چێت رێنمایی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق بۆ قوتابخانه عه‌ره‌بییه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی عێراق بێت، كه له شاره‌كانی كوردستان قوتابی ئاواره‌ی تێدا ده‌خوێنن.