سوپای پاسداران:

هەر هەوڵێک بۆ نانەوەی پشێوی یەکسانە بە هاوکاریکردنی دوژمن

964+

شۆڕش قادری

ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات و دەڵێت، هەر هەوڵێک بۆ نانەوەی پشێوی یەکسانە بە هاوکاریکردنی راستەوخۆی دوژمن.

ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکی تونددا دەڵێت، بەو پێیەی دوژمن پیلانی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و نانەوەی پشێوی لەناو شەقامدا هەیە، هەر جموجۆڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی، بە هاوکاری راستەوخۆی دوژمن لەقەڵەم دەدرێت.

ئەم پەیامەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر شارەکانی ئێران لەوانەش ناوچە کوردییەکان چڕبووەتەوە و سوپای ئیسرائیلێش دەڵێت، ئامانجیان لێدانی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسدارانە.

سوپای ئێران: 22 درۆنی پێشکەوتووی دوژمنمان خستووەتەخوار...

سوپای ئێران: 22 درۆنی پێشکەوتووی دوژمنمان خستووەتەخوارەوە