شەڕ ئاگری لە زێڕ بەردا و عەیار 18 ملیۆنێکی تێپەڕاند – وێنە؛ ئەرشیفی 964
هەر مسقاڵێک 18 هەزار دیناری چووەسەر
شەڕ ئاگری لە زێڕ بەردا؛ عەیار 18 ملیۆنێکی تێپەڕاند
964+
شۆڕش قادری
شەڕ ئاگری لە زێڕ بەردا و هەر ئۆنسەیەک بۆ پێنج هەزار و 390 دۆلار بەرزبووەوە، هەر مسقاڵێک زیاتر لە 18 هەزار دیناری چووەسەر و عەیار 18ـش ملیۆنێکی تێپەڕاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە پێنج هەزار و 390 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر 155 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 228 هەزار دینار لە بازاڕەکانی کوردستان مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ملیۆنێک و 210 هەزار دینار بوو.
ئەمڕۆ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراوە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 228 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 173 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە ملیۆنێک و پێنج هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.