نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
بەرەو 78 دۆلار دەڕوات
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
گرژییەکانی ناوچەکە نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە 78 دۆلار نزیک بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 62 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 6.52٪ بەرزبووەوە.
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 71 دۆلار و 21 سەنت دیاریکراوە و ئەویش بەڕێژەی 6.25٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت دوای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکادا دێت کە لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە دەستیپێکرد و تائێستاش بەردەوامە.