کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکیی (USS Abraham Lincoln)
"ئێران هه‌واڵی ساخته بڵاوده‌كاته‌وه"
سێنتكۆم: ئه‌براهام لینكۆڵن سه‌لامه‌ته
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەرماندەیی ناوەندی هێزه‌كانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە توندی ئیدیعاکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی رەتکردەوە کە گوایه كەشتی فڕۆکەهەڵگری ی‌و ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵنی بە مووشەکی بالیستیک به ئامانج گرتووه و ئەو تۆمەتانەی بە “هەواڵی ساختە” ناوبرد.
لە راگه‌یاندراوێكی فەرمیدا سێنتکۆم پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەهەڵگرەکە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەو مووشەکانەی ئاراسته‌كراون، تەنانەت لە دەوری فڕۆکەهەڵگرەکەش نزیک نەبوونەتەوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزه‌كانی ئەمریکا ده‌ڵێت، کەشتیی لینکۆڵن بەردەوامە لە چالاکییە ئاسایی و ئۆپەراسیۆنه‌كانی خۆی، لەوانەش هەڵدانی فڕۆکەی شەڕکەر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی سێنتکۆم بۆ “بەرگریکردن لە گەلی ئەمریکا و نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی کە لە لایەن رژێمی ئێرانەوە دروست بووە”.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئێران رایگه‌یاند به چوار مووشه‌كی بالستیك كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس ئه‌براهام لینكۆڵنی پێكاوه.