"سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین"

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتەسەر حەشدی شەعبی

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتەسەر لیوایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا و دەڵێن سکاڵای یاسایی دژی کەناڵ یەکی عێراقی تۆمار دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “کەناڵی (یەکى عێراقی – قناة الأولى العراقية) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای (50)ـی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە”.

دەشڵێت، “وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، رایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە و هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە”.

وەزارەتی پێشمەرگە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر کەناڵی (یەکى عێراقی) تۆمار بکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە.

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە خوارەوە؛

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

کەناڵی (یەکى عێراقی – قناة الأولى العراقية) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای (٥٠)ی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە.

​ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە. هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە.

​وەزارەتی پێشمەرگە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر کەناڵی (یەکى عێراقی) تۆمار بکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کە هەوڵی نانەوەی فیتنە و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەدات لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.

وەزارەتی پێشمەرگە

١ی ئازاری ٢٠٢٦

شانەی راگەیاندنى ئەمنی لەبارەى جوڵەى سوپاى عێراق و هێز...

شانەی راگەیاندنى ئەمنی لەبارەى جوڵەى سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگەوە روونکردنەوە دەدات